AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢ ٠٩:٥٥

سەرچاوە عێبرییەکان:

بنکەی تیپی گولانی لە لایەن بەرخۆدانی عێراقەوە کرایە ئامانج

بنکەی تیپی گولانی لە لایەن بەرخۆدانی عێراقەوە کرایە ئامانج

سەرچاوە عێبرییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دزەی درۆنێک بۆ ناو ئیسرائیل و شکستی سیستەمی بەرگری ئەرتەشی ئەو ڕژێمە لە کردنە ئامانجی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی قدس الاخباریه،بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بنکەی تیپی گولانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی بە درۆنێک کردووەتە ئامانج.

سەرچاوە عێبرییەکانیش دانیان پێدانا کە سیستەمی بەرگری ئەرتەشی ئیسرائیل ئەو درۆنەیان دوای دزە بۆ نێو ناوچەی بیسان کردووەتە ئامانج بەڵام سەرنەکوتوون کە تێکی بشکێنن

پێشتر بنکەی ئیسرائیلی یدیعوت ئاحارنوت هێرشی شۆک کەری بەرخۆدانی عێراق بۆ نێو ناوچە داگیرکراوەکانی پشت ڕاست کردەوە.

ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند: خەمڵاندنەکان نیشانی دەدات کە هێرش بۆ سەر باشووری گولانی داگیرکراوە لە عێڕاقرەوە دەستی پێکردووە و ئەو درۆنە بە پەڕینەوە لە ئاسمانی سووریاوە هاتووەتە نێو ناوچە داگیرکراوەکانەوە.

بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی گرتووەتە ئەستۆ.

News ID 51833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha